Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەختیار شاوەیس: تا پرۆژەیەکی باشی چاکسازی نەبێت بۆ حکومەت ناگەڕێنەوە بەغدا

کوردستان

بینراو 84

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، پەرلەمانتارانی کوردیش ناگەڕێنەوە بەغدا و بەشداری لە دانیشتنەکەی پەرلەمان ناکەن، بەشێک لە چاودێرانی سیاسی باس لەوەدەکەن ئەمە جۆرێکە لە پشکردنە لە عادل عەبدولمەهدی.

بەختیار شاوەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە بارەی بەشداری نەکردنی پەرلەمان تارانی کەرد لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق و پشتکردنە عەبدولـمەهدی بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "ئەوە راست نییە، ئامادە نەبوونی پەرلەمانتارانی کورد پشتکردن نییە لە حکومەتەکەی عەبدولمەهدی، تەنها لە بەر خراپی دۆخی بەغدایە لە رووی ئەمنییەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، نەڕۆشتنەوەی ئێمە بۆ ئەوەیە کە چوینەوە نەتیجەیەکی باشی هەبێت، تا ئێستا هیچ پرۆژەیەکی باشی چاکسازی لە حکومەتەوە نەهاتووە، کە بەشێوەیەکی کرداری چارەسەری کێشەکانی خەڵک بکات، هەرکات پرۆژەیەکی باش لە حکومەتەوە هات بۆ وەڵامدانەوەی کێشەکانی خەڵک ئەوکات ئێمەش دەچینەوە بەغداو پشگیری دەکەین.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخ و جەنشارێکی تری عێراق دەستی پێکردووە و خۆپیشاندەران داوای باشکردنی گوزەرانیان و لە رێگای رەخساندنی هەلی کار زیاتر و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکەن، بەو هۆیەشەوە تا ئێستا بە دایان کەس کوژراون و نزیکەی دوو هەزاریش برینداربوون

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP