Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عەبادی لەسەر خۆپیشاندانەکان هاتە دەنگ

عێراق

بینراو 433

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر لە بارەی دۆخی عێراقەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختە و پێکهێنانی حکومەتی دەستوری دەکات.

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، "لە پێناوی رێگرینەکردن لەو چاکسازیانەی گەل داوای دەکات، داوای هەڵبژاردنی پێشوەخت بۆ دروستکردنی حکومەتێکی دەستوری دەکەین کە بتوانێت ئەرکەکانی لەم قۆناغەدا بەدیبهێنێت، وادەی هەڵبژردنەکە بەر لە ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت".

باسی لەوەشکرد، "داوای پێکهێنانی دادگایەک بۆ لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران دەکەین، کە دادوەرانی ئەو دادگایە بە کەسانی بێلایەن و پاک و دور لە گەندەڵی ناسراوبن، ئەرکی ئەو دادگایە بریتی بێت لە کردنەوەی دۆسیەی لێپرسینەوەی لە هەمو ئەوانەی بە گەندەڵی تۆمەتبارن، هەموو ئەو ئەرکەش لە بەر لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام بدات".

عەبادی ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشنیازدەکەم کاری ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق هەڵپەسێردرێت تا کاتی هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی کە بڕیارە مانگی نیسانی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت رابگیرێن".

ئەوەش لە کاتێکدایە، هاوپەیمانی نەسر لە پەرلەمانی عێراق ٤٢ کورسیان هەیە، باس لەوەش دەکات پێویستە حزبە سیاسییەکان لە حکومەت و دەزگاکانی دەوڵەت بەوور بن و  چەکیش تەنها بەدەستی دەوڵەت بێت.

ئەو راگەیەندراوەی عەبادیش لە دوای ئەوە دێت سەدر لە دەستونسێکدا شەوی رابردوو رایگەیاند، "رێگریبکەن لە  رشتنی خوێنی عێراقیانی شەرەفمەند بە دەستلەکارکێشانەوەی تەواوی حکومەت، دەستبکرێت بە هەڵبژاردنی پێشوەختە بە چاودێری نەتەوە یەکگرتوەکان".

رۆژی سێشەممەی رابردو، خۆپیشاندان لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، واست و نەجەف بەڕێوەچو بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە، رۆژانی دواتریش خۆپیشاندانەکان لەو شارانە بەردەوام بوو، هاوکات شارەکانی کەرکوک و زیقار و زۆربەی شارەکانی دیکەی گرتووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP