Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئوسامه‌ نوجه‌یفی: حكومه‌تی عێراق هێڵی سووری به‌زاندووه‌

کوردستان

بینراو 38

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قه‌راری عێراقی ئیداره‌كردنی وڵات شكستی خواردووه‌ ، حكومه‌تی هێڵی سووری به‌زاندووه‌. 

له پەڕەی تایبەتی خۆی لە‌ تویته‌ر، ئوسامه‌ نوجێفی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی قه‌راری عێراقی كه‌ قه‌واره‌یه‌كی سووننه‌یه‌ رایگه‌یاند، "رشتنی خوێنی خه‌ڵك و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان درێژه‌ی هه‌یه‌ و حكومه‌تیش هێڵی سووری به‌زاندووه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد، "ئه‌و رێكارانه‌ی حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراق كاری پێ ده‌كه‌ن، شكستخواردوون، ده‌شبێت حكومه‌ت ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه‌".

نوجه‌یفی داواشدەکات، حكومه‌تێكی كاتیی رزگاری نیشتمانی له‌ عێراق بێته‌كایه‌وه‌ و به‌ سه‌رپه‌رشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ عێراق بكرێت.

ئەو داوایەی نوجەیفی لە کاتێکدایە کە پێشتر هەریەک لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عیراق و موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و كە گەورەترین كوتلەی هاوپەیمانی سائیرون-ە لە پەرلەمانی عێراق، داوای هەڵواشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

لەرۆژی سێشەممەی رابردوو١ی تشرینی ٢٠١٩ەوە، خۆپیشاندان و نارەزایی دەربرین لە شارەکانی بەغدا، بەسرە، واست و نەجەف و چەند ناوچەیەکی دیکە بەڕێوەچو بەهۆیەوە ده‌ییان کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP