Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین: نه‌وه‌ی نوێ ته‌نها كۆمپانیایه‌كه‌ و هیچی دیكه‌

کوردستان

بینراو 624

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ك چاوه‌ڕوانده‌كرا جارێكی دیكه‌ شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ك سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌، لا خۆیه‌وه‌ به‌رپرسێكی پێشووی ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه‌ ده‌ڵێت، نه‌وه‌ی نوێ له‌ ئێستادا ته‌نها كۆمپانیایه‌كه‌ و هیچی دیكه‌.

سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئاینده‌ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كمان به‌ جوڵانه‌وه‌كه‌ و هه‌ڵبژاردنه‌كانی نه‌وه‌ی نوێوه‌ نییه‌ و پێشتریش ئه‌وه‌مان راگه‌یاندوه‌.

وتیشی، "نه‌وه‌ی نوێ ئێستا ته‌نها كۆمپانیایه‌ك و شاسوار عه‌یدولواحید و كارمه‌نده‌كانییه‌تی".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ڵبژاردنه‌ ناوخۆییه‌كانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ به‌ڕێوه‌چوو، وه‌ك چاوه‌ڕێده‌كرا جارێكی دیكه‌ شاسوار عه‌بدولواحید وه‌ك سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌ هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP