Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فراکسیۆنی گۆڕان: پشتگیری چاکسازی ریشەی دەکەین لە عێراق

کوردستان

بینراو 44

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەران بەیاننامەیەکی دەربارەی رەوشی عێراق بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە ئێمە پشگتیری تەواوی داواکاریەکانی خۆپیشاندەران دەکەین و داوا لە حوکەمتی ئیتیحادی دەکەین بەزوترین کات بەرنامەیەکی تۆکمە بۆ  چاکسازی و گۆڕانکاری دابنێت و بینێرێتە پەرلەمان.

فراکسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیانامەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی عێراق و  ئاماژەیان بەوەکردووە،" خۆپیشاندانەکانی عێراق  بەهۆی گەندەڵی یەک لەدوایەکەکانی حوکمەتەوەیە و کە چەندین ساڵە سەدان ملیارد دۆلار و داهاتی وڵاتیان  بە هەدەر داوە و لاوازبوونی متمانەی  هاوڵاتیان بەرامبەر بە حوکمەت و نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کار هۆکاری سەرەکیبوون بۆ سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان".


فراکسیۆنی گۆڕان لە راگەینراوەکەدا باسی لەوەش کردووە " ئێمە پشتگیری چاکسازی ریشەی دەکەین لە عێراق و پێمان وایه‌ ئیسڵاح له‌ عێراق پاڵنه‌ری چاكسازیش ده‌بێ له‌ هەرێمی كوردستان، کۆبوونەوەی پەرلەمانیش بەبێ بوونی پلان پڕۆژە و نەخشە رێگا بۆ چاکسازی ریشەیی چارەسەری دۆخەکە ناکات و بەڵکو بەرەو خراپتر دەچێت".

فراکسیۆنی گۆڕان جەختی لەوەشکردەوە" ئێمە بە توندی ئیدانی حومەتی عێراق دەکەین کە بە فیشەک وەڵامی خۆپیشاندەران بداتەوە، لەهەمان کاتدا پشتگیری تەواوی داواکریەکانی خۆپیشاندەران دەکەین".


هاوکات فراکسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو "ترسی خۆشمان نایشارینه‌وه‌ كه‌ درێژه‌كێشانی ئه‌م دۆخه‌، عێراق ده‌كاته‌ مه‌یدانی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێ گه‌رمه‌ ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ناوچه‌كه‌، ‎ داوا له‌ حکومەتی‌ ئیتیحادی ئه‌كه‌ین به‌ زوترین كات به‌رنامه‌یه‌كی گونجاوی فیعلی بۆ چاكسازی و گۆڕانكاریی وه‌زاری بنێرێته‌ په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ند كردنی".


خۆپیشاندانەکانی عێراق لە یەکی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و هەلی کارەوە لە زۆربەی پارێزگاکان خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەست پێکردوو بە هۆیەوە گرژی ئاڵۆزی لەنێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەراندا ڕوویداو بە هۆیەوە سەدان قوربانی لێکەوتەوە، بەپێی تازەترین ئامارەکان کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی عێراق بڵاویکردەو کە ٧٣ کەس کوژراون و سێ هەزاریش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP