Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رابون مەعروف: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ئەنجام نادرێت

عێراق

بینراو 60

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیاربوو ئەمڕۆ شەممە پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە بۆ گفتوگۆکردن و لەسەر داوای خۆپیشاندەران، کەماوەی چەند رۆژێکە بەردەوامە و خۆپیشاندەران داوای باشکردنی گوزاران و زیادکردنی هەلی کارو دەستەبەرکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان دەکن.

 

رابون مەعروف، ئەندامی  پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی ئایندە لەبارەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقەوە بەتۆڕیی میدیایی بینەری راگەیاند، کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی عێراق کە بڕیاربوو ئەمرۆ ئەنجامبدرێت ناکرێت و هەڵگیرا بۆ کاتێکی نادیار.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان و نارەزایی لە شاری بەغدا و چەند شارێکی تری ناوەڕاست و خواروی عێراق دەستی پێکردووە و تێیدا خۆ پیشاندەران داوای باشکردنی گوزەرانیان دەکرد، بەڵام لە ئێستادا دۆخەکە گۆڕاوە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەخت دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP