Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پۆلیسی هه‌ولێر: ١١ تۆمه‌تباری به‌ تۆمه‌تی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد

کوردستان

بینراو 45

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

 پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، لە دوو مانگی رابردودا ٥٥ کەس لە شاری ھەولێر بەھۆی ٣٢ تاوانی جۆربەجۆرەوە دەستگیرکراون و رەوانەی دادگا کراون ، کە ١١ لەو تۆمەتبارانە تۆمه‌تبارن به‌ بەکارهێنان و مامەڵە کردن بە مادەی هۆشبەره‌وه‌.

 

عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەهەوڵی بەردەوامداین بۆ بنبڕکردنی تاوانی مادەی هۆشبەر و لەئێستادا بە پێی مادەی ١٤ی تاوانی مادەی هۆشبەر ١١ تاوانبار دەستگیرکراون.

 

وتیشی، ئێستا لە کافتریاکان و گازینۆکان مادەی هۆشبەر مامەڵەی پێوەدەکرێت و بۆیە پێویستە لەمەودوا بە بەرنامەیەکی نوێوە چاودێری ئەو شوێنانە بکەین.

 

له‌باره‌ی تاوانه‌كانی كوشتنه‌وه‌ به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند، لەماوەی دوو مانگی رابردوودا هەشت تۆمەتبار بەپێی مادەی ٤٠٥ و ٤٠٦  دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP