Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

وه‌زیری په‌روه‌رده‌ له‌باره‌ی پشووی رۆژی شه‌ممه‌وه‌ ده‌دوێت

کوردستان

بینراو 2661

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزیری پەروەردە رایگەیاند، لەبەر چەند ھۆکارێک ناتوانن رۆژانی شەممە بکەن بە پشوو لەناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەت.

ئالان حەمە سەعید له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد ، بەپێی خشتەی دەوامی وەزارەته‌كه‌مان بۆ ئەمساڵی خوێندن، تەنھا ١٦٨ رۆژ خوێندن لەبەردەمماندایە، ئەو رێژەیەش لەستاندارە جیھانییەکان کەمترە.

وتیشی،" کارێک ناکەین کە زیان بە پرۆسەی خوێندن بگەیەنێت، ئەگەر لە ھەفتەیەکدا ٢٤ تا ٢٥ کاتژمێر دەوام بکرێت و، رۆژی شەممە بکرێتە پشوو ئەوا پێنج رۆژ دەمێنێتەوە لە ھەفتەیەکدا و قوتابخانەکان ٢١ کاتژمێر دەوامدەکەن، ئەمەش کەمترە لە رێژەی ستاندارد".

دەربارەی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست، وەزیری پەروەردە، وتی، سەرۆکی حکومەت رایسپاردووین لەگەڵ وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان لەسەر پاکێجەکانی وەزارەتی پەروەردە کۆببینەوە، دوای خستنەڕووی پێداویستییەکان بەرزی دەکەینەوە بۆ سەرۆکی حکومەت و یەکێک دەبێت لە "تەوەرە گرنگەکان".

ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆیەک بڵاوبووەوە کە وەزارەتی پەروەردە رۆژانی شەممەی کردووە بە پشوو.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP