Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێنەری خۆپیشاندەران و سەرۆکی پەرلەمان کۆبوونەوە

عێراق

بینراو 58

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


ئەمڕۆ نوێنەری خۆپیشاندەران لەگەڵ حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  کۆبوونەوە و داوایان لە سەرۆکی پەرلەمان کردووە تەقەکەرەکان دادگای بکرێن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵ بکرێت.

ئەمڕۆ سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران کۆبوویەوە گوێی لە داواکاریەکانی گرت و خۆپیشاندەران جەختیان لەوەکردەوە کە تەقەکەران دادگای بکرێن.

کۆبونەوەکە لە نێو باڵه‌خانه‌ی پەرلەمان ئەنجام دراوە لە نێوان نوێنەرانی خۆپیشاندەرانی شاری بەغداد و سەرۆکی پەرلەمان، هاوکات یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی‌ نوێنه‌رانی‌ خۆپیشانده‌ران له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی‌ عێراقدا.

سه‌رچاوه‌یه‌ك نزیك له‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق باسی له‌وه‌كرد، نوێنەری خۆپیشاندەران هەموو داواکاریەکانی خۆپیشاندەرانیان راستەوخۆ بە سەرۆکی پەرلەمان ڕاگەیاندووە و دوای ڕاگرتنی تەقەیان کردووە لە لایەن هێزە ئەمنەیکانەوە بۆئەوەی زیان بە هوڵاتیان نەگەینرێت.


هاوکات بەشێک لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکردووە و رەتیانکردوه‌تەوە و رایانگەیاندووە ، تاوەکو ئەو بەرپرسانە دەستگیر نەکرێن کە دەستیان هەبووە لە کوژرانی خۆپیشاندەران ئامادەی هیچ کۆبوونەوەیەک نابین .


ئەمە لەکاتێکدایە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەڕێگەی بەیاننامەیەكەوە داوای دەستلەكاركێشانەوەی حكومەتی عیراق دەكات وەك ڕێزێك بۆ خوێنی ڕژاوی خۆپیشاندەران و داواش دەكات كە هەڵبژاردنێكی پێشوەخت ئەنجامبدرێت بەچاودێری نەتەوەیەكگرتووەكان.

رۆژی سێشەممە بە هۆی نەبوونی خزمەت گوزاری و هەلی کارەوە خۆپیشادانی سەرتاسەری لە به‌شێك پارێزگاکانی عێراق ده‌ستیپێكرد و  بەوهۆیەوە گرژی و ئاڵۆزیەکی زۆر لێکەتەوە و بەهۆی ئەوەوە ٧٣ کەس کوژران و سێ هەزار هاوڵاتی برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP