Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ژمارەی کوژراوانی خۆپیشاندانەکانی عێراق بەرزبووەوە بۆ ٩٣ کەس

عێراق

بینراو 126

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگەیاند، ژمارەی کوژراوان لە خۆپیشاندانەکانی عێراق بەرزبووتەوە  بۆ ٩٣ کەس و ژمارەی بریندارانیش نزیکبووەتەوە لە ٤ هەزار کەس، بەشێک لە سیاسییەکانی عێراق باس لە بوونی دەستی دەرەکی دەکەن لە پشت پشێوییەکانی ناو خۆپیشاندەرەن.

ئەمڕۆ شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی دوایین ئاماری کوژراو و بریندارانی خۆپیشاندانەکانی چوار رۆژی رابردووی عێراق بڵاوکردەوە، بەپێی راگەیەندراوەکە تائێستا ٩٣ کەس لە خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان کوژراون، سێ هەزار و ٩٧٨ کەسیش بریندار بوون.

زۆرێک لە لایەنەکانی عێراق باس لە بوونی دەستی دەرەکی دەکەن لە پشتی خۆپیشاندانەکانەوە و هەر بەوە هۆیەشەوە، شانەی ئەمنیی سەر بە وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تێبینیان کردووە هەندێک حاڵەتی نیشانگرتن (قەناس) لە دژی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان هەبووە "وەکو هەوڵێک بۆ نانەوەی فیتنە و ئاشووب" شانەی ئەمنییەکە دەڵێ "رۆژی هەینی ٤ی تشرینی یەکەم ٢٠١٩ دوو کارمەندی هێزە ئەمنییەکان و دوو هاووڵاتی لە گۆڕەپانی تەیاران و مۆڵ نەخیل لە ناوەڕاستی شاری بەغدا بە قەناس تەقەیان لێکراوە و کوژراون.
لە رۆژی سێشەممەی رابردووەوە لە شاری بەغداو چەند شارێکی تری عێراق خۆپیشاندان دەست پێکردووە و خۆپیشاندەران داوای باشکردنی گوزەرانیان و رەخساندنی هەلی کاری زیاتر و داوای خزمەت گوزارییە سەرەتاییەکانیان دەکرد بەڵام لە ئێستادا خۆپیشاندانەکان ئاراستەیەکی تری وەرگرتووە و داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP