Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە یاری لوتکەی خولی ئیسپانی یانەی شاهانە میوانداری گرانادا دەکات

وەرزش

بینراو 15

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ لە یاری لوتكه‌ی خولی ئیسپانی یانەی ریاڵ مەدرید میوانداری یانەی گرانادا دەکات و هەردوولا شەڕی پێشەنگی ڕیزبەندی دەکەن.

یاریەکانی خولی ئیسپانی درێژەیان هەیە و لە جەولەی هه‌شتی و لە یاری لوتکەدا یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەبێتە مەیدانی رووبه‌روبوونه‌وه‌ی  هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و گرانادا، وابڕیارە یاریەکە لە یاریگای یانەی شاهانە کاتژمێر پێنج بەکاتی کوردستان ئەنجام بدرێت.

هەردوو یانەی هەوڵی بەدەستهێنای سێ خاڵی یاریەکە دەدەن و چاویان لەسەر بردنەوەیە، چونکە جیاوازی هەردوو یانە تەنها یەک خاڵە، یانەی شاهانە بە کۆکردنەوەی ١٥ خاڵ لەپلەی یەکەم دێت و هەرچی یانەی گراناداشە بە کۆکردنەوەی ١٤ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.

هه‌ردوو یانە لەم وەرزەدا ئاستێکی بەرزیان نیشانداوە تا ئێستا و هەردوولا هەوڵی چوونە پێشەنگی ڕیزبەندی دەدەن، ئامارەکان لەبەرژەوەندی یانەی شاهانەن بۆ جۆرێک لە کۆتا سێ یاریان ریاڵمەدرید هەر سێ یاریەکەی لەبەژەوەندی خۆی کۆتایی پێهێناوە و تەنانەت یانەی گرانادا نەیتوانیەوە هیچ گۆڵێک تۆمار بکات و ١٠ گۆڵی لێ تۆمار کراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP