Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سعودییە: ژن و پیاو ده‌توانن له‌ یه‌ك ژووری هۆتێلێكدا پێكه‌وه‌ بمێننه‌وه‌

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 438

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

فەرمانگەی گەشتیاری میراتی و نەتەوەی سعودییە رێگە بە ژن و پیاوی بیانی دەدات لە هۆتێل بەیەکەوە ژوور بگرن بەبێ ئەوەی بیسەلمێنن خزمی یەکترن.


رۆژنامەی عوکازی سعودییە بڵاویکردەوە، فەرمانگەی گەشتیاری و میراتی و نەتەوی سعودییە بڕیارێکی نوێی دەربارەی گەشتیاری بیانی دەرکرد و بڕیاریدا ژنان و پیاوان دەتوانن لە هۆتێلەکاندا بەیەکەوە ژور بگرن بەبێ ئەوەی بیسەلمێنن کە خزمی یەکترین.

ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە، ئەم بڕیارە هاوڵاتیانی ناو سعودییە ناگرێتەوە و تەنها بۆ گەشتیارانی بیانیە، ئەمە لەکاتێکدایە  پێشوتر گەشتایرە بیانیەکان بیان ویستایە لە هۆتێلێکدا لەگەڵ ژنێکدا بەیەکەوە ژور بگرن ئەوا پێویستبوو بیسەلمێنن کە خزمی یەکترین جا پێیان دەدان.

ئەمە لەکاتێکادایە بە پێی یاسای ئەو وڵاتە  ژن و پیاوێکی سعودی ناتوانن لە هۆتێلێکدا ژور بەیەکەوە بگرن تا ئەوەی نەیسەلمێنن کەسوکاری یەکترین یاخود خزمی یەکترین.


وڵاتی سعودییە یەکێکە لە وڵاتە مسوڵمانەکان و لە ئێستادا محەمەد بن سەلمان شازاده‌ی جێنشینی  ئەو وڵاتەیه‌ و دەیەوێت وڵاتەکەی بەرە "ئیسلامی مۆدێرن" ببات و زیاتر گرنگی بە مافی ئافرەت دەدات، هاوکات لەماوەی رابڕدوودا چەندین بڕیاری نوێ دەربارەی مافی ئافرەتان دەرکردووە لەوانەش پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە ئافرەتان و ڕێگەدان بە سەفەرکردن بەتەنها بۆ دەرەوەی وڵات و چوونە بازاڕ بە تەنها.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP