Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەسرور بارزانی: حکومەتی هەرێم لە کەمکردنەوەی ئازاری ئێزدییەکان درێغی ناکات

کوردستان

بینراو 59

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی جەژنی جەمایێ لە ئێزدییەکان دەکات و لە پەیامێکدا پابەندی حکومەتی هەرێم بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازاری ئێزدییەکان دووپات دەکاتەوە.


دەقی پەیامەکە:

پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی جەژنی ( جەمایێ)

بەبۆنەی جەژنی (جەمایێ) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستە خوشک وبرایانی کوردی ئێزيدی لە کوردستان و جیهان دەکەم . هیوادارم لە کەشێکی ئارام و پڕ لە خۆشیدا ئەم جەژنە بکەنەوە .

خوشک وبرایانی ئێزيدى لە ساڵانی رابردوودا رووبەڕووی مەینەتی و رۆژانی سەخت بوونەوە. ئومێدە وارین لە ژێرسایەی کەشی بەیەکەوەژیانی ئاشتیانەی هەرێمی کوردستان ئەو رۆژە سەختانە تێپەڕێنن و حکومەتی هەرێمی کوردستانیش هەرچی لە توانایدا بێت درێغی ناکات بۆ کەمکردنەوەی ئێش و ئازارەکانیان و قووڵترکردنەوەی گیانی بەیەکەوەژیان و تەبایی نێوان پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییەکانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

 


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP