Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کازم ساهیر بە گۆرانییەک پاڵپشتی خۆپیشاندەران دەکات

هەمەرەنگ

بینراو 794

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

گۆرانیبێژی بەناوبانگی عەرەب کازم ساهر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بە بڵاوکردنەوەی گۆرانیەکی کۆنی خۆی پاڵپشتی بۆ گەنجانی وڵاتەکەی دەربڕی.

کازم ساهیر, لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆی گۆرانی "گەنجانی عێراق" دوبارە بڵاوکردەوە, وەک پاڵپشتیەک بۆ گەنجانی وڵاتەکەی.

ئەم گۆرانیەی کازم ساهیر لە ساڵی 2015 تۆمارکراوە، کەریم عێراقی تێکستی بۆ نوسیوە و ئاوازەکەی لە لایەن کازم خۆیەوە دانراوە، دووبارە بە بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانیەی پاڵپشتی گەنجانی کرد.

بڵاوکردنەوەی ئەم گۆرانیەی کازم ساهیر دوای ئەوە دێت ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی سەرتاسەریە لە عێراق و بە هۆیەوە هەزارەن هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.

کازم ساھیر گۆرانیبێژ و ئاوازدانەر و میوزیکژەن و ھۆنراوەنووسی عێراقـییە، لە ٢ی ئەیلوولـی ١٩٥٧ شاری مووسڵ لە عێراق لەدایکبووە، لەساڵی ١٩٨٤ یەکەمین ئەلبوومی گۆرانی دەرکرد بەناوی داری زەیتوون (شجرة الزیتون).

لە رێگەی ئەم لینکەوە گوێ لە گۆرانییەکە بگرە:

 

https://www.instagram.com/tv/B3IBdDinMZn/?utm_source=ig_web_copy_link&fbclid=IwAR32bnbHUlLdOc5NBZwmqbiLXp_TpTf1mPTcjJbxsrRDLFhOfcZt0QNT6bo

 

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP