Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

باندێکی شەش کەسی بە ١٥ کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركرا

کوردستان

بینراو 101

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایكرد، لە حاجی ئومەران باندێکی شەش کەسیان بە ١٥ کیلۆ و نیو  ماددەی هۆشبەری کیتامین دەستگیرکردووە.


بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، " باندێکی مادەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە و کە ١٥ کیلۆ و نیو و مادەی هۆشبەری کیتامین پێبووە".

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە " ئەو باندە لە شه‌ش کەسی ئێرانی  پێکهاتوون و یەکیان ئافرەتە، ئەو کەسانەی ماددە هۆشبەرەکەیان هێناوە کە لە جۆری کیتامینە و ماددەیەکی هۆشبەری ترسناکە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەی هۆشبەر باسی لەوەش کردووە، باندەکە ماددە هۆشبەرەکانیان لە نێو جله‌کان و جەنتاکانیان حەشارداوە، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی حاجی ئومەران باندەکەیان دەستگیر کردووە و پاشان ڕەوانەی دادگا کراون و پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

کیتامین یەکێکە لە ماددە هۆشبەرە ترسناکەکان بە مەترسیدارترین مادەی هۆشبەر دادەنرێت  لە بنەڕەتدا دەرمانێكی سڕکەرە و لە ساڵی ١٩٦٠ـەوە گەشەی پێدراوە، لە پزیشكی مرۆڤ و ئاژەڵیشدا بەکارهاتووە،دەرمانەکە بەشێوەی دەرزی لە سڕکردندا لە نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەکان بەکاردەهێندرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP