Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

فراکسیۆنی کۆمەڵ: دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەران

کوردستان

بینراو 62

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بەیاننامەیەکیان لە بارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و رایانگەیاندووە، ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ داواکاری چاکسازی بنەڕەتی دووپات دەکەینەوە و دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەران.

فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە بەیان نامەیەکدا رایگەیاند، ئێمە پشتیوانی خۆمان بۆ داواکاری چاکسازی بنەڕەتی دوپات دەکەینەوە و دەنگی خۆمان دەخەینە پاڵ دەنگی خۆپیشاندەران و چاکە خوازان بەمەبەستی گۆرینی ئەم واقیعە تاڵەی عیراق تێی کەوتووە، لە ئەنجامی هەژموونی حزبە گەورەکان بەسەر داهات و نەوت و سیاسەتی وڵات بەجۆرێک کە هەموو هەوڵێکی چاکسازی شکست پێ دەهێنن و بێ باکانە درێژە بە پشک پشکێنە و گەندەڵی و خراپ بەکارھێنانی دەسەڵات و ماڵی گشتی دەدەن لەپێناو چەند کەس و بنەماڵە و حزبێکی دیاریکراودا.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژەیان بەوەداوە، ئێمە پێمان وایە بێ سەروبەری و گزی کاری هەڵبژاردنی رابردوو هۆکارێکی سەرەکی بوو بۆ درێژەدان بەم واقیعە بۆیە هاوڵاتیان گەیشتوونەتە قۆناغی بێ ئومێد بوون لەهەموو  حیزب و دامەزراوە ئاینی و دەوڵەتیەکان, بۆیە داوای گۆرینی سیستەمی سیاسی و دەستوور دەکەن ئەوەش مافی ڕەوای خۆیانە.

باسی لەوەشکردووە، هەربۆیە لێرەوە رادەگەیەنین کە ئێمە لە فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان  دژی بەکارهێنانی هێزی چەکین بەرامبەر خۆپیشاندەران و پێویستە هێزە ئەمینیەکان پیشەییانە ئەرکی خۆیان رابپەڕێنن لە پارێزگای کردن لە هاوڵاتیان و دامودەزگاکانی دەوڵەت و هەموو ئەو کەس ولایەنانەی هۆکاری کوشتنی خۆپیشاندەران بوون دەبێ سزابدرێن .

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا ئەوەش خراوەتە روو، حکومەت و پەرلەمانی عیراقیش پێویستە هەنگاوی جدی بگرنەبەر و چیتر کات بە فیڕۆ نەدەن بڕیاری دڵنیاکەرەوەو ئازایانە بدەن لەبەرژەوەندی گەلی عیراق.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP