Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوە

عێراق

بینراو 105

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ سەرۆککۆماری عێراق و عادل عەبدولمەهدی کۆبوونەوە و تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراقیان کرد و بەدوای چارەسەری خێرا دەگەڕێن بۆ ئەوەی بارودۆخەکە ئاسایی بێتەوە.

عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران سەردانی بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق کرد و هەردوولا تەئکیدیان لەوە کردەوە دەبێت لێپێچینەوە لەو کەسانە بکرێت توندو و تیژیان ئەنجام داوە.

سەرۆککۆمار پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد و تاوتوێی باردۆخی عێراقیان کرد و هەردوولا لەسەر ئەوە کۆکبوون کە دەبێت سەلامەتی و ئاسایشی خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنەیەکان بپارێزرێت و توندوو تیژیەکان نەمێنێن.


هاوکات جەختیشیان لەوەکردەوە دەبێت بە زوترین کات رێگا چارەی گونجاو  بگیرێتە بەر بۆ ئەوەی دۆخەکە ئارام بێتەوە.

کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران و سەرۆککۆمار دوای ئەوە دێت لەزۆربەی شارەکانی عێراق خۆپیشاندانی سەرتاسەری به‌رده‌وامه‌ و ئاڵۆزیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و بەهۆیەوە هەزاران قوربانی لێکەوتوه‌تەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP