Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عومه‌ری سه‌ید عه‌لی: گۆڕان پارسەنگی بەرژەوەندییەکانی خەڵكه‌

کوردستان

بینراو 70

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

‎ عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەوە دەكاتەوە كە بزوتنەوەکەیان نەبووە بە پارسەنگی هیچ لایەك.

لەمیانی كۆبوونەوەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوانی سنووری پشدەر و بیتوێن، عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتیی بزوتنەوەکە رایگەیاند، لەدوای (٢٠٠٥)وە كە دەستور دانراوە بۆ عێراق، تا ئێستا چەندین کێشە و کەموکوڕی بونی هەیە لە هەمو ئەو دامودەزگایانەی کە بۆ بەرگری لە مافی خەڵک پێویستن، بەڵام دەسەڵات خۆیانی لێ دەدزێتەوە. بۆ نمونە لە دوای (٢٠٠٥)ەوە تائێستا ئەنجومەنی ئیتیحادی بوونی نییە، دادگای ئیتیحادی كە لە دوای دەستور دەبێت یاسای بۆ دەربكرێت، بۆی دەرنەكراوە و لەژێر ركێفی خۆیاندایە. كۆمسیۆنی هەڵبژاردن لە عێراق چەندین دۆسیەی ئابڕوبەرانەی تێدایە، بەڵام چارەسەر ناكرێت، لەلایەکی ترەوە بەغدا خۆی لە لامەركەزیەت دەدزێتەوە و دەیانەوێت جارێكی دیكە بمانبەنەوە بۆ مەركەزیەت. 
كێشەكانی هەرێم لەگەڵ حكومەتی ئیتیحادی، لەسەر كێشەی نەوت و گاز یاسای بۆ دەرناكەن تاكو بزانرێت چۆن نەوت دەفرۆشرێت و چۆن داهاتەكەی وەردەگیرێت و بەش دەكرێت. 

 

وتیشی، ئەمانە هەموو ئەو خاڵە سەرەكییانەن كە ئەم دەسەڵاتە جێبەجێیان ناكات، لەسەرو هەمویانەوە هێزەكانی خۆی بەكاردەهێنێت بۆ یەكلاكردنەوەی ململانێی سیاسی لەپێناو راماڵینی پێكهاتە جیاوازەكان بە تایبەتی كورد، بۆیە پێویستە ئاگامان لە هەمو روداوەكان و بێت و ئەو دەستورەی كە لانی كەمی مافەكانمانی تێدا جێ بوەتەوە جێبەجێ بێت، ئەمانەوێ مافی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەكان بە كەمینەكانیشەوە جێبەجێ بكرێت.

رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان جەختی كردەوە ، "بەپشتیوانی گۆڕانخوازان خۆمان راگرت و نەمانهێشت كەس باڵادەست بێت بەسەرمانەوە، ئەجێندای هیچ دەوڵەتێكی ئیقلیمی و بەغدامان جێبەجێ نەكرد، نە دەبین بە پارسەنگی یەكێتی، نە دەبین بە پارسەنگی پارتی، دەبین بە پارسەنگ بۆ بەرژەوەندییەكانی گەلەكەمان، لەو روانگەیەوە سیاسەتی خۆمان لەبەرچاو رونە و بەرژەوەندیی گەلەكەمان لەبەرچاوەو هەمو كاتێكیش لە ریزی پێشەوەین بۆ هاوكاری لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان بەوانەی لە دەسەڵاتن و بەوانەش كە لە ئۆپۆزسیۆنن، بەڵام نابین بە پاشكۆی هیچ لایەنێك

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP