Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئایا رێگری لەبەشداریکردنی فیلمی پەیکەری دڵ-کراوە لە فیستیڤاڵی فیلمی سلێمانی؟

هەمەرەنگ

بینراو 722

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەر هونەری فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە کە باس لە رێگری بەشداریکردنی فیلمی "پەیکەری دڵ" دەکات لە فیستیڤاڵەکەدا.

دانەر عومەر، بەڕێوەبەری هونەری فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی، لەبارەی دەنگۆی ریگری بەشداریکردنی فیلمی "پەیکەری دڵ" لە فیستیڤاڵەکەدا بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "هەموو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە باس لە ریگریکردن لە بەشداریکردنی فیلمی پەیکەری دڵ دەکات لە فیستیڤاڵەکەدا".

باسی لەوەشکرد، لە راستیدا بە هیچ شێوەیەک فیلمی "پەیکەری دڵ"یان بۆ ئێمە نەناردووە تا ئێمە بڕیاربدەین وەریبگرین یان نا، بەشداری لە فیستیڤاڵەکەدا پێبکەین یان نا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێک لە یاساکانی فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکان ئەوەیە ئەو فیلمانەی بەشداری لە فیستیڤاڵەکان دەکەن دەبێت یەکەم نمایشیان لەو فیستیڤاڵەدا بێت، پێشتر نمایش نەکرابێت، بەڵام "پەیکەری دڵ" ماوەیەکی زۆر نمایشکراوە بۆیە بە پێی یاسای فیستیڤاڵەکە ئەگەر بشیان ناردایە نەمان دەتوانی وەری بگرین.

روونیشی کردەوە، فیلمی "پەیکەری دڵ" فیلمێکی کۆمێنشەڵە( بازرگانی)، یەکێکیتر لە یاساکانی فیستیڤاڵە جیهانییەکان ئەوەیە فیلمی کۆمینشەڵی( بازرگانی) تێدا نمایش ناکرێت.

ئەوش لە دوای ئەوەدێت، لە تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا چەند دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە کە باس لەوە دەکرێت رێگری لە بەشداریکردنی فیلمی " پەیکەری دڵ " کراوە لە فیستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP