Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات

کوردستان

بینراو 48

پێش 2 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنی (جه‌ما) ی ئێزیدییه‌كانه‌وه‌، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئێزیدییه‌كان كرد.

كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان سه‌رجه‌م خوشك و برا ئێزیدییه‌كان
هاتنی جه‌ژنی (جه‌ما) له‌هه‌موو خوشك و برا ئێزیدییه‌كان له‌ سه‌رانسه‌ری جیھان پیرۆز ده‌كه‌م و به‌هیوام ئه‌م بۆنه‌یه‌ كه‌ هی كۆبونه‌وه‌ی ئێزیدییه‌كانه‌ له‌ "لالش" پڕ بێت له‌ خۆشی و شادی و سه‌ره‌تایه‌ك بێت بۆ سارێژ بوونی برینی ئه‌و مه‌رگه‌سات و كۆمه‌ڵكوژی و خه‌موژانانه‌ی له‌ ساڵانی ڕابردوودا دووچاری كۆمه‌ڵگا ئێزیدییه‌كان بوویه‌وه‌ له‌ شه‌نكال و ده‌وروبه‌ری نه‌ینه‌وا.

حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده‌ به‌پاڵپشتیكردن و كاركردنی به‌رده‌وام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاری ئێزیدییه‌كان له‌ سایه‌ی كوردستانێكی فره‌ ڕه‌نگ و ته‌بادا كه‌ پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌و یه‌كتر قبوڵكردن سایه‌و سێبه‌ری بێت.

له‌گه‌ڵ رێزدا..

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP