Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌رله‌مانتارێكی پێشووتری گۆڕان كۆچی دوایی كرد

کوردستان

بینراو 1079

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

شه‌وی رابردوو په‌رله‌مانتارێكی پێشووتری گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆچی دوایی كرد

ئاهەنگ عارف، ئەندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان و دانیشتوی شاری هەولێر، بە هۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووتری بزووتنه‌وه‌كه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌  و رایگه‌یاند، به‌ بۆنه‌ی کۆچی دوای خاتوو ئاهه‌نگ عارف، په‌رله‌مانتاری پێشووی فراکسیۆنی گۆڕان لە خولی سێیەم، پرسه‌و سه‌رخۆشی له‌ خۆیان و که‌س و کارو هاوڕێیانی ئه‌و خاتوونه‌ ده‌كه‌ن و له‌ خوای گه‌وره‌ داواکارن به‌هه‌شت جێگای بێت.

ئاهەنگ ساڵی ١٩٥٦ لە شاری هەولێر لەدایك بووە و خاوەنی بڕوانامەی بەكالۆریۆس بوو لە بواری ئەندازیاریی شارستانی و بریكاری وەزیری ئاوەدانكردنەوە بوو لە ئیدارەی سلێمانی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP