Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سلێمانی... ئەمڕۆ ژمارەیەك گەڕەك بێ كارەبا دەبن

کوردستان

بینراو 721

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سەر فیدەری (٧٨)ی بەكرەجۆ، لە كاتژمێر (٨ ی بەیانی بۆ ٥ ی ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، بەهۆی دانانی پێوەری زیرەك بۆیان.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی لە نوسراوێکدا كە وێنەیەكی دەست تۆری میدیایی بینەر كەوتووە رایدەگەیەنێت، "ئاگاداری دانیشتوانی بەكرەجۆ دەكەینەوە، ئەو گەڕەكانەی دەكەونە سەر فیدەری (٧٨) ئەمڕۆ یەك شەممە (٦/١٠/٢٠١٩) پێوەری زیرەكیان بۆ دەبەسترێت".

راشیگەیاندووە، لە كاتژمێر (٨ی بەیانی بۆ ٥ی ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبا سلێمانی داواش لە هاووڵاتیان دەكات، كە هاوكاری تیمەكانی بەستنی پێوەرەكە بن بۆ ئەوەی كارەكان بەباشی بەڕێوەبچێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP