Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

یەکێتی: ئێمە پشتیوانی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدین

عێراق

بینراو 70

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئەوەی عێراق، لە بەرامبەر نەبوونی هەلی کار و خزمەتگوزاریی، لە گۆڕەپانى تەحریر خۆپیشاندان بەرێوەچوو، داواەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدییان دەکرد، ئەندامی پەرلەمانکی یەکیتی رایدەگەیەنێت، ئەوان پشتیوانی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدین.

رێبوار حەمەد ئەمین ئەندام پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی یەکێتی لەسەر خۆپێشاندانەکان بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "هۆکاری سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەکان دەگەرێتەوە بۆ خراپی حاڵ و گوزەرانی دانیشتوانی ئەو ناوچەنە، نەبوونی خزمەتگوزاری تیایاندا، ئەمە جگە لەوەی کە هەلی کار زۆر کەمە ژمارەیەکی زۆر گەنجی بێکار بوونی هەیە کە لە رووی دەرونییەوە لە ژێر فشاردان".

رێبوار حەمەد ئەمین راشیگەیاند، "ئەوان پشتیوانی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدین لە ئێستادا، لە کاتی روخانی حکومەتی ئێستای عیراق رەنگە ببێتە هۆی سەرهەڵدانی شەری ناوخۆ لە نێوان لایەنەکانی عیراق، وتیشی ئێمە لەگەڵ چاکسازیدان، دەمانەوێت فشار بخەیەنە سەر حکومەت تا داواکاری خۆپێشانداران جێبەجێبکرێت".

ئەندام پەرلەمانەکەی عیراق سەبارەت بە بەشداریکردنیان لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراقدا کە بریارە سبەینێ بکرێت وتی، "تا ئێستا دیار نییە چاوڕێی سەرکردایەتین ئاماژەی بەوەشکرد جارێ نازانین کە لەگەڵ حیزبە کوردییەکاندا بە یەک دەنگ برۆن یان بەشێوەی سەربەخۆ بەشدار بین".


Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP