Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌رۆككۆمار له‌ به‌غدایه‌

کوردستان

بینراو 52

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

شه‌وی رابردوو بەرهەم ساڵح، سەرۆككۆماری عێراق، لە ماڵەكەی خۆی لە تەنیشت باڵه‌خانه‌ی كۆشكی سەلام، بە ئامادەبونی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە سەركردە سیاسییەكانی عێراق كرد.

لەئێستادا بەرهەم ساڵح، لەگەڵ سەركردەی بەشێك لە سەركردەی ئەو هێزە سیاسییانەی لە پەرلەمانی عێراق كورسیان هەیە لە كۆبونەوەدایە و تاوتوێی دواین رووداوەكانی خۆپیشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی بەشێك لە شارەكانی عێراق دەكەن.

هەر لەو زنجیره‌ كۆبوونەوانەدا، سەرۆككۆمار داوای كردوە هەمو هەوڵێك بخرێتەكار تاكو خوێنی هیچ تاكێكی عێراقی نەڕژێت و هێزە سیاسییەكان پێكەوە كار بكەن بۆ رزگاركردنی وڵات لەو دۆخەی تێی كەوتوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP