Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

حەلبوسی: ئەگەر وەڵامی خۆپیشاندەران نەدرێتەوە بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەم

عێراق

بینراو 54

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق لە نوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەکرد،  ئەگەر داواکاری خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکرێت ئەوا منیش دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ خۆپیشاندەران و بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەم.


حەلبوسی سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەری خۆپیشاندەران ئاماژەی بەوەکرد ،" ئەگەر داواکاریەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ نەکرێت ئەوا منیش بەشداری خۆپیشاندانەکان دەکەم".

سەرۆكی پەڕلەمانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو "داوام لە نوێنەرانی خۆپیشاندەران كرد كە بۆ تاوتوێكردنی داواكارییەكانیان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادە بن،بەردەوام بن لە داواكارییە رەواكانیان و دوور بكەونەوە لە توندوتیژی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان".


حەلبوسی لە کۆتایدا جەختی لەوەشکردەوە   "كە ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەیە بە هەمواركردنی وەزارییدا بچێتەوە ئەگەر سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمەهدی داوایەك لەوبارەوە پێشكەش بكات".


ئەم لێدوانانەی جەلبوسی لە کاتێکدایە کە دوێنێ لەگەڵ نوێنەری خپیشاندەراندا کۆبویەوە گوێ لەداواکاریەکانیان گرت  و بەڵێنی جێبەبجێکردنی داواکاریەکانی دان، هاوکات هەر لەهەمان ڕۆژ سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی لەسەر هەمان بابەت کۆبوونەوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP