Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"هەر سەرۆکیک دێت بەجۆریک یاری دەکات، کە لەبەرژەوەندی وڵاتێکی زلهێزدا بێت"

عێراق

بینراو 46

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

په‌رله‌مانتارێكی كۆمه‌ڵ ئاشكرایده‌كات، حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عیراق لە دوای روخانی رژێمی سەدام، نەیانتوانیوە هیچ خزمەتگوزارییەکی کرداری پێشکەش گەلەنی عیراق بکەن.

 

لەسەر خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی عیراق، سەلیم شوشەکەیی ئەندام پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "خۆپیشاندانەکان کارێکی چاوەڕوانکراو بوون، دەگەرێتەو بۆ کەڵەکەبوونی گەندەڵی چەند ساڵای حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عیراق، زۆربوونی رێژەی بێکاری و نەبوونی هیچ پرۆژەیەکی چاکسازی گشتگیر لەو ماوەیەدا".

سەلیم شوشەکەیی وتیشی، "حکومەتە یەک لە دوا یەکەکانی عیراق لە دوای روخانی رژێمی سەدام، نەیانتوانیوە هیچ خزمەتگوزارییەکی کرداری پێشکەش گەلەنی عیراق بکەن جگە لە قات و قڕی و جەنگ و شەڕی هۆزگەری و مەزهەبی و قۆرخردنی دەسەڵەت بۆخۆیان،ئەمە جگە لە پڕ چەککردنی کۆمەڵیک میلیشیاو لاوازکردنی سوپای عیراق".

ئەندام پەرلەمانەکەی کۆمەڵ ئەوەشی خستە روو، "خەڵک بیزارە لە حکومەتی عیراق، هەر سەرۆکیک دێت بەجۆریک یاری دەکات، کە لەبەرژەوەندی وڵاتێکی زلهێز بێت، کە ئەمەش نارازەیەتی دانیشتوانی لێ کەوتۆتەوە".

شوشەکەیی وتیشی، "ئەو کوژراو بریندارانەی لە ریزی خۆپیشاندەراندا هەن ئێمە گومانمان هەیە کە بە گولەی هێزە سەربازییەکانی عیراق بێت، گومان هەیە کە دەستێکی تێکدەر بیەوێت ئەو خۆپیشاندانا بە ئاراستەیەکی تر بەرێت کە کەوتووتە ناو خۆپیشاندانەکان کە بیەوێت بەرەو شۆڕش و توندوتیژی بەرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP