Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سه‌باح هه‌ورامی: کێشەی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا هەیە

کوردستان

بینراو 38

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوبەری تەندروستی سلێمانی راگەیاند، ئێمە کێشەی کەمی دەرمانمان هەر هەبووە لە نەخۆشخانەکاندا، بەڵام وەک ئەوەی  کە هەرنەمابێت شتی وا نییە و دەرمان هەیە بەڵام کەمە.

سەباح هەورامی بەڕێوه‌بەری گشتی تەندروستی سلێمانی لەبارەی نەمانی دەرمان لە نەخۆشخانەکاندا بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئێمە هەر کێشەی کەمی دەرمانمان هەبووە لە نەخۆشخانەکاندا بە ئێستاشەوە، بەڵام تا ئیستا شتی وا رووینەداوە و بەتەواوی دەرمان لە نەخۆشخانەکانماندا نەمێنێت.

هاوکات ئاشکرایکرد، ئێستا خۆم بەدواداچوون دەکەم و پەیوەندی بە نەخۆشخانەی منداڵبوونی سلێمانییەوە دەکەم دڵنیاتان دەکەمەوە كه‌ ده‌رمان هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ تۆڕی میدیایی بینه‌ری راگه‌یاند، له‌ هه‌ندێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كاندا ده‌رمان نه‌ماوه‌ و نه‌خۆشه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌رمان ده‌كڕن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP