Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

"ئەگەر بەڵێنی خۆپیشانداران جێبەجیبکرێت كورتهێنانی بودجە دەبێتە ٣٠ ملیار دۆلار"

کوردستان

بینراو 83

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و وەزیری پێشوتری دەرەوە و دارایی عیراق رایدەگەیەنێت، ئەگەر بەڵێنی خۆپیشاندان جێبەجێ بكرێن ئەوا كورتهێنانی بودجە زیاتر دەبێت لە ٣٠ ملیار دۆلار.

هۆشیار زێباری لە پەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، "خۆپیشاندانەكان دژی حكومەتی عیراقی لە شاری بەغدا و چەندین ناوچەی جیاوازی وڵاتەكە بەردەوامن و بەڵێنەكانی سێ‌ سەرۆكایەتییەكەی عیراقیش بۆ خۆپیشاندەران لەكاتی كۆبوونەوە لەگەڵیاندا ناواقعیە و ناتوانرێت جێبەجێ بكرێن".

ئەندامی مەكتەب سیاسیییەکەی پارتی ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەگەر ئەو بەڵێنانە جێبەجێ بكرێن ئەوا كورتهێنانی بودجە بۆ ساڵی ٢٠٢٠ زیاتر دەبێت لە ٣٠ ملیار دۆلار و پێویستە سەركردەكانی عیراق ئەو راستییە تێبگەن".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP