Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

جه‌لال جه‌وهه‌ر: ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌ كرده‌وه‌ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌ران بداته‌وه‌

عێراق

بینراو 61

06/10/2019

Alternate Text
+ -

ئەندامێکی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان رایگەیاند، پشتگیری داخوازییەکانی خۆپیشاندەرانی پارێزگاكانی عێراق دەکەن و داوا لە حکومەت دەکەن بە کردەوە وەڵامی داواکاریی خۆپیشاندەران بداتەوە

جەلال جەوهەر، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان لە میانی بەشداریكردنی لە كۆبونەوەیەكی بەرفراوانی گۆڕانخوازانی دەڤەری پشدەر و بیتوێن رایگەیاند،  ئەوەی ئێستا لە عێراق رودەدات بەرمەبنای پەنگخواردنی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی وڵات و نەبونی یەكسانی و خزمەتگوزارییەكانە.

وتیشی، "ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان وەك هێزێكی مەدەنی پشتگیری هەر داوا و خۆپیشاندانێكی هاوڵاتیان دەكەین كە سنوری مەدەنی خۆی نەبەزێنێن و لە چوارچێوەیەكی ئاشتیانەدا داواكارییەكانیان بگەیەنن، لە هەمانکاتدا بەتوندی دژی هەر دەستدرێژی و پێشێلكارییەكین كە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەكرێتە سەر خۆپیشاندەران.

جەلال جەوهەر وتیشی، پێویستە حكومەتی عێراق بە كردەوە وەڵامی داواكاریی خۆپیشاندەران بداتەوەو پەلە بكات لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و دابینكردنی هەلی كار و بەرەو پێشبردنی چاكسازییەكان

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبونەوەی ئێوارەی رۆژی شەممەیدا لە وەڵامی داوای خۆپیشاندەراندا ١٧ بڕیاری دەرکرد و تیایدا هاتوە، یەکەم، دەرگای پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زەوی نیشتەجێبون لە هەمو پارێزگاکانی عێراق دەکرێتەوە، بڕیارەکەش ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داهاتیان سنوردارە

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP