Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

په‌شێو به‌رهه‌مێكی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه‌

هەمەرەنگ

بینراو 74

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

شاعیری گەورەی کورد عەبدوڵا پەشێو بەرگی دووەمی کۆبەرهەمەی پەشێو بە دیالێکتی کرمانجی لە شاری ئیستەنبوڵ بڵاوکردەوە.

پەشێو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوێترین بەرهەمی خۆی ئاشکرا کرد کە ئەویش بڵاوکردنەوەی بەرگی دووەمی کۆبەرهەمی خۆی بە شێوازی کرمانجی، ئەم بەرهەمەی لەشار ئیستەنبوڵ لەلاین چاپخانەی "پەیوەند"ەوە بڵاوکراوەتەوە.


پەشێو ئاماژەی بەوەکردووە "هیوادارین پڕۆژەی یەکترناسین بەرەو پێش بچێ و خوێنەر و نووسەرانی گشت دیالێکتە شیرینەکانی زمانی کوردی یەکتر بخوێننەوە و بەمەش ئەدەبییاتی کوردی، بە پەیڤ و دەربڕینی هەموو زاراوەکان، دەوڵەمەندتر بکەن".

پێشوتر پەشێو لە ساڵی ٢٠١٦ بەرگی یەکەم ئەم بەرهەمی بڵاوکردۆتەوە و بەرگی دووەمی بە زمانی کرمانجی بڵاوکردەوە،ئەم دوو بەرگە و ئەوانەی داهاتووش بە پیتی لاتینین، بە هەردوو دیالێکت کرمانجیی ناوەڕاست و سەروو بڵاودەکاتەوە.


پەشێو ساڵی ١٩٤٦  لە گوندی "بێرکۆت"ی نزیک شاری ھەولێر لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ بۆ یەکەمجار دەست دەکا بە شیعر نووسین و یەکەم شیعری لە ھەفتەنامەی "ھەولێر"دا بڵاو دەکاتەوە، ساڵی ١٩٦٧ بۆ یەکەم جار لە بەغداد ئاشنایەتی لەگەڵ شێرکۆ بێکەسی شاعیر پەیدا دەکا و ھەر ئەو کاتەش "بتی شکاو"ی بە چاپ گەیاندبوو، ھەر لەو ساڵەدا بە یەکجاری واز لە حیزبایەتی دێنێت و بڕیار دەدا خزمەتی بیری "سەربەخۆیی خوازی" بکا، ساڵی ١٩٧٩ ماجستێری وەرگێڕانی ڕووسی و ئینگلیزیی لە زانکۆی Maurice Thorez لە مۆسکۆ وەرگرت، ساڵەکانی ١٩٨٥ تا ١٩٩٠ لە زانکۆی ئەلفاتیح (بە عەڕەبی: جامعة طرابلس) لە لیبیا مامۆستا بوو، پەشێو لە ١٩٩٥ەوە دانیشتووی شاری ھێلسینکی وڵاتی فینلاندە، پەشێو جگە لە زمانی کوردی و عەرەبی، زمانی ڕووسی، ئینگلیزی و ئاڵمانی زۆر باش دەزانێ و وەرگێڕدراوەکانی لەسەر پووشکین و ویتمەن بەڵگەی لێھاتوویی و بەتوانایی پەشێو نیشان دەدا لە وەرگێڕاندا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP