Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نەڤید داوای لێبوردن لە هەوادارانی دەکات

هەمەرەنگ

بینراو 239

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


گۆرانیبێژی کورد نەڤید زەردی بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە کۆسێرتەکەی بۆ ١٠ی مانگ دواخست.


وابڕیاربوو ئەمڕۆ شه‌شی مانگ هونەرمەندی کورد نەڤید زەردی لەشاری لەندەن کۆنسێرتێکی گەورە ئەنجامبدات، بەڵام بەهۆیتێکچونی باری تەندروستیەوە رەوانەی نەخۆشخانە کرا و بەو هۆیەشەوە نەیتوانی کۆنسێرتەکەی ئەنجام بدات.

 نەڤید زەردی لە هەژماری تایبەتی خۆی  لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند "کە باری تەندروستیم تەواونەبو و سەردانی نەخۆشخانەم کرد، بەڵام پزیشکەکان رایانگرتوم و ناتوانم ئەمرۆ لە نەخۆشخانە بێمە دەرەوە بۆ ئەوەی کۆتا راهێنانی خۆم لەگەڵ باندەکەم بکەم، بەداخەوە ناتوانم لەگەڵتان بم".

هاوکات لەئاماژەی بەوەش کردووە "لەگەڵ ئەوەی زەرەرێکی زۆرمان کرد بەڵام بە هاوکاری فەیمس پرۆدەکشن توانیمان رۆژەکەی بگۆڕین بۆ ١٠ی نۆڤەمبەر، ئەو کەسانەی بلیتیان کڕیوە دەتوانن بە هەمان بلیتەوە بێن بۆ کۆنسێرتەکە".

لە کۆتایشدا  داوای لێبوردنی لە هەموو ئەو کەسانە کرد کە بڕیاربو ئامادەی کۆنسێرتەکە بن، بەڵێنیدا سوپرایزێکی گەورە بکات بۆ هەوادارەکانی بکات، شتێکیان پێشکەش بکات کە شایەنیان بێت.

نەڤید زەردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لە ئێستادا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە، نەڤید لە ساڵی ٢٠٠٥وە دەست بە کاری هونەری کردووە  خاوەنەی چەندی بەرهەمی تایبەت بەخۆیەتی و هەوادارێکی زۆر هەیە بەتایبەتی لە باشوری کوردستان، بەرهەمەکانی لە چەناڵی یوتوب زۆرترین بینەری هەیە و ملیۆنان بینەری تێپەڕاندووە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP