Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رابون مەعروف: نوخبەی سیاسی عیراقی لە گەندەڵترین سیاسییەکانی سەر ئەم گۆی زەوییەن

عێراق

بینراو 49

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

پەرلەمانتار رابون مەعروف رایدەگەیەنێت، داخوازی خۆپیشانداران راوەیە، نوخبەی سیاسی لە عیراق و کوردستان لە گەندەڵترین نوخبە سیاسییەکانی سەر ئەم گۆی زەوییەن، رۆژانە خەڵکێکی زۆر لە بەسرەوە تا کوردستان بێکار دەبن.

رابون مەعروف ئەندام پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی ئایندە بە تۆری میدیایی بینەری راگەیاند، "لە دوای روخانی رژێمی بەعس، هێزە سیاسییەکانی عیراق  یەکێک لە گەندەڵترین سیستەمە سیاسییەکانیان پەیڕەو کردووە، ئێستا عیراقییەکان بەبەر چاوییانەوە سەروەت و سامانی وڵاتەکایان تاڵان دەکرێت، لە پێناو دەوڵەمەندکردنی سەرۆک حیزب و کۆمەڵێک خێزان و کۆمپانیا وڵاتەکایان وێران کراوە".

رابون مەعروف وتیشی، "رۆژانە خەڵکێکی زۆر لە بەسرەوە تا کوردستان بێکار دەبن، خوێندکاران لە زانکۆکان دەردەچن و لە بازاڕ بێکار دەسورێنەوە هیچ داهاتێکیان نییە پێی بژین، رێژەی بێکاری و هەژاری تەنەنات خوار هەژاریش لە ئیستادا لە عیراق لە  ئاستیکی زۆر بەرزدایە، ئەمە جگە لە نەبوونی خزمەتگوزاری سەرەتایی وەک ئاو و کارەباو پەروەردەو، زانکۆکان لە شکستدان زانکۆکانی عیراق و کوردستان لە خراپترین زانکۆکانی هەموو دنیان، هەموو ئەمانەش توڕەیی خەڵکی عیراقیان بردووەتە سەرەوە لە چاکسازی نا ئومێد بوون ئەمەش پالی پێوە ناون و رژاونەوتە سەر شەقامەکان".

ئەندام پەرلەمانەکەی فراکسیۆنی ئایندە ئاماژەی بەوەشکرد،"داخوازی خۆپیشانداران راوەیە، نوخبەی سیاسی لە عیراق و کوردستان لە گەندەڵترین نوخبە سیاسییەکانی سەر ئەم گۆی زەوییەن، دەبێت خۆپیشاندارەان بە شێوەیەکی هێمن و لەسەرخۆ بە ئەقڵ و مەنتیق بیر بکەنەوەو پشوو درێژ بن، تا ئاراستەی خۆپێشاندانەکان بە دۆخێکدا نەروا تا بارودۆخی عیراق و کوردستان بەوەی سوریا بگات، پێویستە خۆپیشانداران و حکومەتیش کار بۆ ئەوە بکەن راسگۆیانە روبەرووی کێشەکان ببنەوە، لەسەر حکومەتیش پێویستە لە جیاتی روبەرووبوونەوەی خۆپیشانداران داواکارییەکانیان جێبەجێبکەن".

لەسەر بوونی دەستی دەرەکی لە خۆپیشاندانەکاندا رابون مەعروف جەختیکردەوە، "ئێمە لە ناوچەیەکدا دەژین بۆتە شوێنی ململانێی هێزە نێودەوڵاتی و ناوخۆییەکان بە دڵنیاییەوە لە بارو دۆخی ئەوادا دەستێوەردانی دەرەکیش دێتە ئاراوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP