Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کۆبوونەوەی قەوارەی هاوپەیمانی کوردستانی کۆتایی هات

کوردستان

بینراو 45

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


قەوارەی هاوپەیمانی کوردستان داوایەک ئاڕاستەی لایەنەکانی دیکە دەکات و ئاماژە بەوەدەکەن  دەرگایان  واڵایە بۆ لایەنکانی دیکە و دواش لە هاوڵاتیانی ناوچە دابڕاوەکان دەکات بەشداری تۆمارەکانی بایۆمەتری بکەن.

دوای ئەوەی ئەمڕۆ قەوارەی هاوپەیمانی کوردستان کە پێک هاتوون لە زۆربەی لایەنە کوردیەکان لە شاری  هەولێر لە مەڵمبەندی کۆمەڵی ئیسلامی کۆبوونەوە دوای کۆبوونەوەکە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان سازدا و ناوەڕۆکی کۆبونەوەکەیان ئاشکراکرد.


محەمەد جەلیل لە ناوەندی هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی ڕایگەیاند "دەرگای هاوپەیمانێتییەكەیان كراوەیە بۆ هەر لایەنێكی دیكە كە بیهەوێت بەشداری بكات".

محەمەد جەلیل ئاماژەی بەوەشکرد "داوا لە هاووڵاتیانی ناوچە دابڕاوەكان دەکەین كە بەشداری تۆمارەكانی بایۆمەتری بكەن بۆ خۆئامادەكردن بۆ بەشداریكردن لە هەڵبژاردنەكانی پارێزگاكانی عیراق.

ئەو بەرپرسە سبارەت بە دروشمەکانی لیستە هاوبەشەکەیان جەختی لەوەکردەوە " پەیوەستن بە پرسەکانی پێکەوەژیان و قبوڵکردنی جیاوازییەکان و کوردستانیبوونی ناوچە جێناکۆکەکان".

ئەمڕۆ قەورەی هاوپەیمانی کوردستان لە ناوەندی کۆمەڵی ئیسلامی  لەشاری هەولێر کۆبوونەوە، ئامانجی کۆبوونەوەکە بریتیبوو لە دانانی دروشم و پەیڕە و بەرنامە و خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنەکانی پارێزگای عێراق، لایە کوردیەکان کە پێک هاوتوون لە یەکێتی و پارتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو و کۆمەڵێک لایەنی دیکە بەشدارن و دەیانەوێت بە یەک لیست بەشداربن.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP