Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

له‌سه‌ر لابردنی وێنه‌ی مام جه‌لال روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

کوردستان

بینراو 588

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌سه‌ر لابردنی وێنه‌ی مام جه‌لال، سكرتێری كۆچكردووی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان روونكردنه‌وه‌ ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌سه‌ر داوای قوباد تاڵه‌بانی لابراوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی قایمقامیه‌تی سلێمانیدا هاتووه‌، دوای ئەوەی لەلایەن دامەزراوەیەکی کەرتی تایبەتەوە وێنەیەکی مام جەلال لە بەردەرکی سەرای شاری سلێمانی بەبێ پرس و راوێژ لەگەڵ حکومەتی خۆجێی سلێمانی ھەڵدەواسرێت، لەسەر فەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم وێنەکە لادەبرێت.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌،  لەم روونکردنەوەیەدا بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین ھۆکاری لابردنی وێنەکە تەنیا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە مام جەلال لەسەر ئاستی دنیاو عیراق و ناوچەکە خاوەنی پێگەیەکی گەورەیەو لەناو دڵ و دەروونی ھەموو گەلی کوردو عیراق و گەلانی ناوچەکەدایە و بەپێویستی نازانن لە ھەموو کۆچەو کۆلانێک وێنەی مام جەلال ھەڵبواسرێت، له‌گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستی زۆر بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ خۆشه‌ویستی دڵ و ده‌رونی خۆیان ده‌خه‌نه‌ روو بۆ مامی گه‌وره‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ رۆژی سێی تشرینی دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مام جه‌لال تێپه‌ڕی.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP