Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەلا بەختیار: مەترسی دووبارەبوونەوەی سیناریۆکانی سوریا و لیبیا و یەمەن لەعیراق هەیە

کوردستان

بینراو 61

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئەمڕۆ ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ لەناوەندی رۆشنگەری چاودێر، مەلا بەختیار، پێشوازی لەسەندیكای هونەرمەندانی عیراق كردوو لەدیدارێكیشدا، گفتوگۆیان لەبارەی ئاستی فێستیڤاڵەكانی شانۆو سینەما‌و چۆنێتی بەشداریكردنەكان كردوو سەرنج‌و تێڕوانینەكانیان لەوبارەیەوە خستەڕوو.

مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی یەکێتی نیشتیمانی، لەدیدارەکەدا ئاماژەی بۆ ئەو كارەسات‌و قەتڵ‌و عامانە كرد، كە لەبەشەكانی كوردستان‌و بەسەر نەتەوەی کوردا هێنراون‌و لەو بارەیەشەوە، چیرۆكی قەتڵ‌و عامی زیلانی لەباكوری كوردستان، بەنمونە هێنایەوە".

 وتیشی، "بەداخەوە رای گشتی عەرەب‌و نەتەوەكانی تری دراوسێشمان، كەمترین ئاگاداری ئەو زوڵم‌و ناهەقی‌و جینۆسایدانەن كە لەمێژوودا‌و بەسەر نەتەوەكەماندا هێنراون‌و ئەمەشی بەغەدرێكی دیكە لەنەتەوەكەمان‌و بە بەشێك لەشۆڤێنییەتی دەسەڵاتی بەعس ناوبرد، تێڕوانینەكانی لەبارەی كارلێك‌و مامەڵەی ویژدانی لەنێوان هەردوو نەتەوەی كوردو عەرەب‌و پێكهاتەكانی تر، رونكردەوە".

باسی لەوەشکرد، "كە سیاسەت‌و دەسەڵات ناچەسپێ‌، ئەگەر ئابوری‌و رووناكبیرییەكی هاوبەش پێشتر بوونی نەبێ‌‌و نەچەسپیبێ‌، دۆخی ئێستای عیراقیش بە سەرەنجامی ئەو گەندەڵییانەزانی، كە چەندین ساڵە بوونەتە هۆكاری نەبوونی خزمەتگوزاری‌و زیانی گەورەی بەپرۆسەی ئاوەدانكردنەوەی عیراق گەیاندووە‌و راشیگەیاند، سەرۆك مام جەلال لەباری سیاسی‌و ئایەتوڵڵا سیستانی لەباری رۆحییەوە، توانیبویان عیراق لەرۆخی دۆخی شەڕی تائیفی‌و ناوخۆیی رزگار بكەن‌و بەپێچەوانەشەوە، لەئێستادا مەترسییەكانی لەسەر دۆخی عیراق‌و دووبارەبوونەوەی سیناریۆكانی سوریا، لیبیا‌و یەمەن نەشاردەوە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP