Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

لە رووداوێكی هاتوچۆدا ٢١ خوێندکاری ناو پاسێک برینداربوون

کوردستان

بینراو 243

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

قایمقامی شارۆچکەی (دووکان)ى سه‌ر به‌ پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند، پاسێكی خوێندکارانی پەیمانگه‌ی تەكنیكی دووكان بە ٢١ سەرنشینەوە وه‌رگەڕا و لە ئاکامدا سەرجەمیان برینداربوون و یه‌ك خوێندكار گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

سیروان لالە سەرحەد، قائیمقامی شارۆچکەی دووکان بە تۆڕی میدیایی بینەریی راگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پاسێكی خوێندکارانی پەیمانگه‌ی تەكنیكی دووكان بە ٢١ سەرنشینەوە لە نزیک شارۆچکەی سورداش وەرگەڕاوە.

 هاوکات باسی لەوەکرد، ئەو خوێندکارانە سەرجەمیان نیشتەجێی شاری سلێمانینن و خوێندکاری پەیمانگای تەکنیکی دوکانن و لە دوای رووداوەکە هێزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ و بەشی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و خوێندکارەکانیان رەوانەی نەخۆشخانە کرد.

 بە وتەی قائیمقامی شارۆچەکەی دوکان، لە ئێستادا ئەو خوێندکارانە لە نەخۆشخانەیەکی فریاکەوتنی  نزیک شارەدێی پیرەمەگرونن و  یەک خوێندکاری کچ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.  

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP