Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەگەری دەستلەكارێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی هەیە

عێراق

بینراو 303

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له‌ ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی عێراقدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كۆبووه‌ و له‌ له‌ وه‌ڵامی خۆپیشانده‌راندا ١٧ خاڵیان ده‌ركرد.

دواتر هه‌ر به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه‌، فه‌لاح جه‌زائیری پارێزگاری به‌غداد ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ .

له‌ ئێستادا به‌ پێی زانیارییه‌كانی تۆڕی میدیایی بینه‌ر، ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ فشاری خۆپیشاندانه‌كان عادل عه‌بدولمه‌هدی ناچار به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ بكات.

خۆپیشاندانه‌كان ئاڵۆزی زیاتری به‌خۆو ‌ بینیوه‌ به‌ جۆرێك له‌ نێوان هه‌ردوو هێزی به‌در و سه‌دردا ئاڵۆز روویداوه‌.

له‌ ئێستادا هیچ كه‌سایه‌تییه‌كی عێراق سه‌ره‌رای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان به‌ڵام باسیان له‌ جێگره‌وه‌ك بۆ جێگای عه‌بدولمه‌هدی ده‌رنه‌بڕیوه‌ و لایه‌نه‌شیعه‌كانیش له‌ نێو ماڵی خۆیاندا كۆك نین بۆ دیاریكردنی كه‌سێك بۆ ئه‌و پۆسته‌.

هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان قاسم سلێمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌ به‌غدایه‌ .

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP