Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

کوڕێك باوکی خۆی کوشت

کوردستان

بینراو 107

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە  کوڕێک باوکی خۆی کوشتوە، لەئێستادا دەستگیرکراوە.

رائید هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی بینەریی راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شارۆچكه‌ى (بنەسڵاوە)ی ناوه‌ندى قه‌زای شاری هەولێر، بەهۆی دروستبوونی دەمەقاڵێ له‌نێوان کوڕێک لەگەڵ باوکی کە نەخۆشيی دەروونی هەبووە، دەبێتە شەڕیان و لە ئاکامدا کوڕەکەی بە کڵاشینکۆف باوکی خۆی دەکوژێت.

هاوکات بە پێی بڵاوکراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر، لە ئیستادا لێکۆڵێنەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردوە و تەرمی باوکی کوڕەکەش رەوانەی پزیشکی دادوەری کراوە  و بکوژەکەش دەستیگیرکراوە.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP