Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

رێگای سلێمانی _دەربەندیخان بۆ ١٢ رۆژ دادەخرێت

کوردستان

بینراو 138

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخان ئاگاداری هاوڵاتیان دەکاتەوە کە بۆماوەی ١٢ رۆژ ڕێگای نێوان سلێمانی بۆ دەربەندیخان دادەخرێت بەهۆی چاککردنی ڕێگاکەوە.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی رێگەوبانی سلێمانی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دەربەندیخانی کردووەتەوە کە بەهۆی ئیشکردن تیایدا رێگای سلێمانی بۆ دەربەندیخان بۆماوەی ١٢ رۆژ دادەخرێت بەهۆی ئەوەی ڕێگاکە چاک دەکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی رێگەوبانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە " بەهۆی خراپی ڕیگاکەوە دەست دەکرێت بە چاکردنی ڕێگاکە و سبەی دووشەممە دەست پێدەکات رۆژانە ١٥ کاتژمێر کاری تێدا دەکرێت و بڕینی ڕێگاکان دەستپێ دەکات  و ڕیگاکە بەتەواوەتی دادخرێت".

هاتووچۆی دەربەندیخان هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان کە لە سبەینێوە ئەو ڕێگا بەکار نەهێنن ڕێگەیەکی دیەکە بدۆزنەوە و داوا لەشوفێران دەکات هاوکاریان ببن و بەتایبەت شۆفێری بارهەڵگرەکان هەلومەرجی ڕیگاکە لەبەرچاو بگرن و بە وریاییەوە شۆفێری بکەن بۆ ئەوەی هیچ زینێکی گیانی و مادی بە هاوڵاتیان نەگەینرێت.

 ڕێگای نێوان سلێمانی بۆ دەربەندیخان بە یەکێک لە خراپترین ڕێگاکان دادەنرێت و بە ڕێگای مەرگ ناسراوە، ئەم ڕێگایە لە وارماوە بۆ دەربەندیخان دەستپێدەکات و هەریەکە لە ناوچەکانی وارماوا و شارەزوور و کانی میل و زەڕایەنی کۆن و زەلە رەش و میرەدێ لە خۆ دەگرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP