Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان و حكومه‌ت بۆ چاكسازی له‌ مووچه‌دا كۆده‌بنه‌وه‌

کوردستان

بینراو 103

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنه‌ی هاوبه‌شی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان بۆ ئاماده‌کردنه‌وه ‌و ده‌رچواندنی یاسای چاکسازی له‌ مووچه‌، خانه‌نشینی، به‌خشین و ڕێکخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌.


عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە نووسینێکدا لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردەوە، "لیژنه‌ی هاوبه‌ش بۆ ئاماده‌کردنه‌وه‌ و ده‌رچواندنی یاسای چاکسازی له‌ موچه‌، خانه‌نشینی، به‌خشین و ڕێکخستنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌کان کۆده‌بێته‌وه‌، بڕیاره‌ وه‌ک یه‌که‌م پرۆژه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم په‌سه‌ند بکرێت له‌ په‌رله‌مان".


سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان داواش دەکات هەموان پشتیوانی ئەو پڕۆژە یاسایە بن و ئاشكرايدةكات، "ده‌رچواندنی ئه‌م یاساش پێویستی به‌ پشتیوانی هه‌موانه‌".


روونيشيكردةوة، "ڕێکخستنه‌وه‌ی داهاتی خاڵه‌ سنوریه‌کان و باجی کۆمپانیاکان هه‌نگاوێکی دیکه‌ی گرنگه بۆ چاکسازی و چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌و دۆسیه‌مان ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی کردوه‌و بڕیاردراوه‌ پێداچونه‌وه‌و چاکسازی بۆ بکرێت".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP