Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

ئەمریکا هێزەکانی لەسەر سنوری تورکیا کشاندەوە

جیهان

بینراو 206

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

ئه‌مریكا هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانی خۆی له‌ سه‌ر سنووری توركیا كشانده‌وه‌ و كۆشكی سپی ئەمریكاش ئاشكرایكرد كە هەماهەنگی و پشتیوانی لەو پڕۆسە سەربازییەی توركیا ناكات كە بڕیارە لە باكووری سوریا ئەنجامی بدات.

لای خۆیه‌وه‌ سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی رایگەیاند،" دوای شكست پێهێنانی رێكخراوی داعش، هێزەكانی ئەمریكا لە ئێستاوە هاوسنووری توركیا نامێننەوە و ناوچەكە چۆڵ دەكەن"، ئاماژەشی كرد كە توركیا بەرپرسیارە لەو چەكدارانەی لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو دەستگیركراون لە ناوچەكە.

كۆشكی سپی رایگەیاند،  ئەوان نیگەرانن لە چارەنووسی هاوپەمانە كوردەكانیان لە سوریا.    .

سەبارەت بە هەڕەشەكانی توركیا لە راگەیاندراوێكی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (ھەسەدە) هاتووه‌،  ئەوان پابەندی تەواوی خاڵەكانی رێككەوتنی میكانزمی ئارام بوون و ھێزەكانیان و چەكەكانیان لە ناوچە سنوورییەكان كشاندووەتەوە، ھەروەھا تەواوی سەنگەرەكانیان لەناوبردون و ئەوەش دۆخی ئێستای ھێزەكەیانی خستووەتە مەترسییەوه‌. 

هه‌سه‌ده‌ روونیشیكرده‌وه‌،" دەستپێكردنی ھەر شەڕێك لەلایەن توركیاوە رێگە لەبەردەم سەرھەڵدانەوەی داعش دەكاتەوە و گەلی سووریاش ناچار دەكات لەژێر دەسەڵاتی گرووپە چەكدارەكاندا بژین".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP