Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

بەوەكالەت پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەكان پڕدەكرێتەوە

کوردستان

بینراو 644

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بەپێی نوسراوێك كەوێنەیەكی دەست تۆری میدیایی بینەر كەوتوە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەوەكالەت پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكان پردەكاتەوە،

لە نووسراوەکەی مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هاتووە، پشت بەستن بە ئەحکامی ماددەی هەشت لە یاسای ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارە سێی ساڵی ١٩٩٢ هەموارکراو لەبەر رۆشنایی کۆنووسی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران ١٠/٧/٢٠١٩ بریاردرا بە.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرباری پۆستەکەی خۆی پۆستی وەزیری سامانە سروشتییەکان لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پۆستی وەزیری سامانە سروشتیەكان پردەكاتەوە.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، کە فەرمانەکە لەو رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئاماژە پێدراو جێبەجیدەکرێت، وەزارەت و لایەنە پەویوەندیداراکان دەبێت ئەم فەرمانە جێبەجێبکەن.





Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP