Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

خامنەیی لەسەر خۆپیشاندانەکانی عێراق هاتە دەنگ

عێراق

بینراو 113

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -


خامنەی هەڵوێستی خۆی دەربارەی  خۆپیشاندانەکانی عێراق خستەڕوو ئاماژەی بەوەکرد،  دوژمنان دەیانەوێت نێوانی گەلی ئێران و عێراق تێکبدەن، بەڵام پلانەکەیان سەری نەگرت و هیچ کاریگەریەکی نەبوو لەسەر پەیوەندیەکانمان.


رابەری باڵای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران ئایەتوڵا عەلی خامنەیی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر باسی لەوەکردووە "دوژمنان لە هەوڵی لێکترازانی نێوان گەلی ئێران و عێراقدا بون، بەڵام بۆیان نەچووەسەر و  پلانەکەشیان هیچ کاریگەریکەی نەبوو".


ئەم هەڵوێستەی خامنەی لەکاتێکدایە زۆربەی بەرپرسانی ئێران لە ساتی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیەکان لەسەر خەتن پاڵپشتی خۆیان بۆ گەلی عێراق دووپاتکردۆتەوە و لە ئێستادا نایانەوێت حوکمەتی عێراق بڕوخێت و پشتگیری عادل عەبدولمەهدی دەکەن.


ماوەی شەش رۆژە لە زۆربەی پارێزگانی عێراق خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەستی پێکردووە بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری ونەبوونی هەلی کارەوە و بە هۆیەوە گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنیەکاندا رویداوە، بەپێی تازەترین ئامار تائێستا زیاتر لە ١١٠ کەس کوژراون و نزیکی شەش هەزاریش برینداربوون.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP