Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نوێترین زانیاری لەسەر هۆکاری دواکەوتنی مووچە

ئابوری

بینراو 2354

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بڕیاربوو دوێنێ یەکشەممە دابەشکردنی مووچەی مانگی تەومموز دەست پێبکات، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار دابەشکردنی مووچە دواکەوت و تا ئێستاش نە وەزارەتی دارایی و نە حکومەتیش هیچ روونکردنەوەیەکی لەسەر دواکەوتنی مووچە نەداوە.

لە خشتەی وەزارەتی داراییدا هاتبوو کە مووچەی مانگی تەمموز لە دوێنێ یەکشەممە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەست بەدابەشکردنی بکرێت، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار دواکەوت، ئەندامێکی لیژنەی دارای لە پەرلەمانی کوردستان هۆکارەکەی دەگەرێنێتەوە بۆ هۆکاری هونەری.

شێرکۆ جەودەت، ئەندامى لیژنەى دارایى لە پەرلەمانى کوردستان لە بارەی دواکەوتنی دابەشکردنی مووچەوە بە تۆڕیی میدیایی بینەری راگەیاند، "وردەکاریی هۆکاری دواکەوتنی مووچە نازانیین، بەڵام پێمان وایە هۆکارەکە هونەرییە(فەنی) و هیچ هۆکارێکی تری لە پشت دوا کەوتنی مووچەوە نییە".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ بەدواداچونی ورد بۆ هۆکارکە دەکین و دواتر هۆکارەکەی بۆ رای گشتی بڵاودەکەینەوە، لەبارەی ئەوەی ئایا پارەی مووچە لە بەغداوە نێردراوە یان نا رایگەیاند،تا ئێستا نازانین و ئەمڕۆ بەدوادا چونی بۆ دەکەین.

باسی لەوەشکرد، لەگەڵ وەزارەتی دارایی لەسەر خەتین بۆ ئەوەی دابەشکردنی مووچە لە زوترین کاتدا دەست پێبکاتەوە.

هەر لەو بارەیەوە لای خۆیەوە زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بەتۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، "دەکرێت هۆکارەکە هۆکاری هونەری (فەنی) بێت وەک دواکەوتنی ناردنی پارە لە بەغداوە و شتێکی ئاساییە و زۆر جار ئەوە روویداوە یەک دوو رۆژێک مووچە دوا کەوتووە، جگە لەوە بڕوام نییە هیچ هۆکارێکی تر هەبێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە، وەزارەتی دارایی هەموو مانگێک لە پێنج بۆ شەشی مانگ دەست دەکات بە دابەشکردنی مووچە تا ٢٢ ی مانگ مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP