Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

عبدولمه‌هدی و پۆمپیۆ پەیوەندی تەلەفونیان ئەنجامداوە

عێراق

بینراو 58

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیر دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا جەختیان لەوەکردەوە، دەبێت کار بۆ گەڕانەوەی ئاسایشی عێراق بکەن و کۆتاییش بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ لە ناوچەکان بکەن.


نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق بڵاویکردۆتەوە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا تاوتوێ رەوشی ئێستای عێراقیان کردوو هەموو هەوڵەکانیان بۆ باشترکردنی باردۆخی عێراقە.

بەپێی راگەینراوەکەی نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوە کردووە ، عادل عەبدولمەهدی لە پەیوەندیە تەلەفونیەکدا باسی لەوەکردووە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئاسایکردنەوەی بارودۆخەکە و هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ لەو ناوچانەی هاتووچۆی تیادا قەدەغە کرابوو.

عادل عەبدولمەهدی ئەوەشی خستۆتەڕوو،" حوکەمەتی عێراقی بەڵێنی بە خۆپیشاندەران داوە داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات و چەندین چاکسازی و هەلی کاری تازە رادەگەیەنن لە ئایندەیەکی نزیکدا".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP