Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

نازم ده‌باغ: پەیامی ئێران پەیامی ئارامی و ئاسایشە

کوردستان

بینراو 49

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران لە وتوووێژکیدا لەگاڵ دەنگی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، پەیامی ئێران پەیامی ئارامی و ئاسایشە، وە پەیامی ئه‌وەیە کە حکومەتەکە بەهێز بێت تابتوانێت بەدەم داخوازییەکانی خەڵکی عیراقەوە بڕوات.

نازم دەباغ نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران وتویەتی، "بەبۆچونی خۆم ئەو خۆپیشاندانانەی ئێستای عیراق دەرئەنجامە، دەرئەنجامی ئەوەی حكومەتە یەك لەدوا یەكەكانی عیراق نەیانتوانیوە داواكاری خەڵك جێبەجێبكەن بۆیە هیچ كەس ناتوانێت بڵێت داواكاری خۆپیشاندەران رەوا نییە، خاڵی دووەم، پێم وانیە ئێران دەستی لەپشت ئەم خۆپیشاندانانەوە هەبێت، چونكە دروستبوونی نائارامی لەناوچەكەدا لەمكاتەدا رەنگدانەوەی لەسەر كۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت، ئارامی عیراق، ئارامی ئێرانە و بەپێچەوانەشەوە، خاڵێكی تر ئەوەیە عیراق توانیوێتی بێ لایەنی خۆی بپارێزێت بۆیە پرسیارێك دێتەئاراوە كێ قازانج دەكات و كێ زیان دەكات لەو بێ لایەنیەی عیراق؟ بەبۆچوونی من ئەوانەی بیانەوێت دژایەتی توندی ئێران بكەن ئەم جۆرە بێ لایەنییە لەبەرژەوەندییان نییە".

نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە تاران  ئاماژەی بەوشکردووە، "پێموایە مانەوەی كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی لە بەرژەوەندی هەموولایەكدایە و دەبێت كورد لەمكاتەدا وریا بێت، چونكە لەرابردوودا هەر راپەڕین و خۆپیشاندانێك كرابێت لەبەغدا  لەسەردەمی روخانی پادشایەتی تا ئێستا كە كورد بەشداربووە، بەڵام كامیان توانیویانە بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانرابوو پێشتر داواكارییەكانی كورد جێبەجێبكات؟ بۆیە دەبێت ئێمە ئەزمون وەربگرین كێ بەهێزە و كێ دەتوانێت ئاسایشی عیراق بپارێزێت و كێ دەتوانێت بەپێی دەستوری عیراقی مافەكانی كورد دابین بكات، ئێمە دەبێت لەگەڵ ئەو خەتە بین و وریابین بەزویی نەكەوینە ئەو پڕۆژانەوە، كە هەم ئایندەی كورد دەخاتە مەترسیەوە هەم ئایندەی عیراقیش بەرەو چارەنوسێكی نادیار دەبات".

لە وەڵامی پرسیاری سەردانی باڵوێزی ئێرانی بۆ لای کاربەدەستانی کورد بۆ ئەوەبوو کە کورد پشتیوانی مانەوەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی بکات؟ دەباغ دەڵێت، "من ناتوانم بەو وردیەی تۆ باسی دەکەی بیڵێم، بەڵام دەتوانم بۆچونی خۆم بڵێم جەخت دەکەمەوە پەیامی ئێران پەیامی ئارامی و ئاسایشە، وە پەیامی ئه‌وەیە کە حکومەتەکە بەهێز بێت تابتوانێت بەدەم داخوازییەکانی خەڵکی عیراقەوە بڕوات کە ڕەنگە بەشێک لەو داخوازییانە کوردیش بگرێتەوە."

نازم دەباغ ئەوەشی خستۆتە روو، "دەبێت کورد لەم کاتەدا وریا بێت، چونکە لەرابردوودا هەر راپەڕین و خۆپیشاندانێک کرابێت لەبەغداد لەسەردەمی روخانی پادشایەتی تا ئێستا کە کورد بەشداربووە بەڵام کامیان توانیویانە بەپێێ ئەو بەرنامەیەی کە دانرابوو پێشتر داواکارییەکانی کورد جێ بەجێ بکات؟ بۆیە دەبێت ئێمە ئەزمون وەربگرین کێ بەهێزە وە کێ دەتوانێت ئاسایشی عیراق بپارێزێت وە کێ دەتوانێت بەپێی دەستوری عیراقی مافەکانی کورد دابین بکات ئێمە دەبێت لەگەڵ ئەو خەتە بین وە وریا بین بەزویی نەکەوینە ئەو پڕۆژانەوە کەهەم ئایندەی کورد دەخاتە مەترسیەوە وە هەم ئایندەی عیراقیش بەرەو چارەنوسێکی نادیار دەبات، بیرمان نەچێت ئەزمونی سوریا چۆن بوو کە چۆن بۆ هەڵخەڵەتاندنی کورد سەرۆکی ئەنجومەنیان کورد دانا دواتر گۆڕییان بە "مەسیحیەک".




Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP