Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

دواین زانیاری له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ سنووری توركیا

ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست

بینراو 530

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

به‌رپرسێكی هه‌سه‌ده‌ ئاشكرایده‌كات، هێزەکانی ئەمریکا ئەرکی خۆیان بەجێ نەهێنا و لە سنورەکانمان لەگەڵ تورکیا، کشاونەتەوە

مستەفا بالی، وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە تویتێکدا رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا ئەرکی خۆیان بەجێ نەهێنا و لە سنورەکانمان لەگەڵ تورکیا، کشاونەتەوە.
وتیشی، " هەرچەندە ئێمە بە رێککەوتنمانەوە لەگەڵ ئەمریکا پابەند بووین و ئەوەی لەسەر ئێمە بووە کردوومانە، بەڵام هێزەکانی ئەمریکا ئەرکی خۆیان رانەپەڕاند و دەستیان بە کشانەوە کردووە لە سنورەکان".

لە بەیاننامەی فەرمی هێزەکانی دیموکرات (هەسەدە)شدا هاتووە، ئەمریکا هێزەکانی خۆی کشاندۆتەوە تا تورکیا هێرش بکاتە سەرمان و هەرچیمان بە دەست هێناوە لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا لە دەستمان بچێت.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە، " ئێمە لە هێزەکانی دیموکراتی سوریا، بۆ یەک ساتیش لە بەرگریکردن لە خۆمان دوو دڵ نین و داواش لە خەڵکی خۆمان لە عەرەب، کورد، سریانیی و ئاشورییەکان دەکەین هەرچی زووە پەیوەندی بە هێزەکانمانەوە بکەن بۆ پاراستنی وڵاتەکەمان لە بەرامبەر ئەو دوژمنایەتییەی تورکیا".

ئەمەش دوای ئەوە هات کە تورکیا داوای كردبوو، پلانی ناوچه‌ی ئارام له‌ جێبه‌جێبكات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP