Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

مەکگۆرک: تره‌مپ هه‌ندێك بڕیار ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌وه‌ هه‌بێت

جیهان

بینراو 214

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

نوێنەری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرکردەی باڵا نییە و هەندێک بڕیار دەدات بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی لەبارەوە هەبێت .


برێت مەکگۆرک، نوێنەری پێشوی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی دژی داعش لە چەند تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیوویەتی، " دۆناڵد ترەمپ سەرکردەی باڵا نییە، ئەو هەندێک بڕیار دەدات بەبێ ئەوەی هیچ زانیاریەکی لەبارەوە هەبێت و هیچ لێکۆڵینەوەیەکی کردبێت".


ئاماژەی بەوەشکردوه‌، "ترەمپ هێزەکانی دەنێرێت بۆ سەر رێگای مەرگ، بەبێ ئەوەی پاڵپشتیان بکات، لە پڕ دەتەقەقێتەوە و هاوپەیمانەکان بۆ دوژمنەکانی بەجێدەهێڵێت".


مەکگۆرک لە تویتێکدا دیکە دەڵێت، " شەوی رابردوو ترەمپ لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرکردەی وڵاتێکی بیانی دیاریەکی پێشکەش بە روسیا، ئێران و داعش کردوە، ئەوەش هەر ئەو شتە بو کە ئێمە پێشبینیمان دەکرد، لەکاتێکدا روداوەکان لە کۆشکی سپی و لە واقعدا جیاوازی زۆریان هەیە".

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP