Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

پەرلەمانی کوردستان خەرجی شاندەکانی پەرلەمانی راگرت

کوردستان

بینراو 108

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

بە پێی نوسراوێکی فەرمی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری راگرتنی خەرجی و ئیفادی شاندەکانی پەرلەمانی کوردستانی دەرکرد.

رۆژی ٢ی تشرینی یەکەم ٢٠١٩ نوسراوێکی فەرمی لە لایەن رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان واژوکراوە، تێیدا بڕیاری راگرتنی سەرجەم خەرجیی پەرلەمانتاران و فەرمانبەران دەرکراوە، جگە لەو سەردانانەی پێشتر بڕیاریان لەسەر دراوە.

باس لەوەشکراوە، پارە بۆ گەشتێک دابین دەکرێت کە گرنگ و پێویست بێت، تاوەکوو ئەو کاتەی پێداچوونەوە بە بڕیاری خەرجکردنی تێچووی گەشت و ئیفادکردنەکان دەکرێت.

لای خۆشییە عەباس فەتاح، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی بینەری راگەیاند، ئەو بڕیارە بڕیارێکی کاتی دەبێت و هەمیشەیی نیە چونکە ناکرێت پەرلەمان شاندی نەبێت، لە ماوەیەکی نزیکدا دەستەی سەرۆکایەتی پێدا چوونەوەی بە چۆنییەتی خەرجی گەشتتی  شاندەکاندا دەکات.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP