Alternate Text

زۆرترین بینراو

Alternate Text

سندوقی ھاوکاری بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دروستده‌كرێت

کوردستان

بینراو 71

پێش 1 هەفتە

Alternate Text
+ -

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە، لە نوێترین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەتدا ژمارەیەک بڕیار لە بەرژەوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەرکراوە.

رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، شه‌شی‌ ١٠ی‌ ٢٠١٩، به‌ سه‌رپه‌رشتی‌  كوێستان موحه‌ممه‌د، وه‌زیری‌ كارو كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ‌‌و ئاماده‌بوونی‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان‌و راوێژكاره‌كانی‌ دیوانی‌ وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زاره‌تی‌ كار و كاروباری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی‌ خۆی‌ به‌ڕێوه‌برد و تێیدا کۆمەڵێک بڕیار درا.
بڕباره‌كانیش بریتین له‌:

١ـ ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکی هەمەلایەنەی تایبەت بە تۆمارکردنی ئه‌و خاوەن پێداویستییه‌ تایبەتانه‌ی‌ تا ئێستا هیچ هاوكارییه‌كی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ وه‌رناگرن و ناویان تۆمار نه‌كراوه‌ بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران.

٢ـ بەدواداچون بۆ لیژنەی ئامادەکاری ڕێنمایی نوێی تایبەت بە هه‌ژراه‌كان (چاودێری خێزان) و خێراكردنی‌ هه‌نگاوه‌كانی‌ ئاماده‌كردنی‌ ڕێنماییه‌كه‌.

٣ـ ئامادەکاری بکرێت بۆ دروستکردنی سندووقی هاوکاریی خاوەن پێداویستیی تایبەت و کاروباری خێزان، و ئامادەکردنی ڕێنمای پێویست بۆ ئەم بابەتە.


٤ـ ڕێگه‌دان به‌ گواستنەوەی مووچەی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە شارێك بۆ شارێكی تر له‌سه‌ر داوای‌ خۆیان و به‌هۆی‌ شوێنی‌ نیشته‌جێبوونه‌وه‌.

٥ـ کێشه‌ی زیادبوونی ژماره‌ی سزادراوان و چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی دواکه‌وتنی نوسراو و زیادبوونی ڕۆتین خاڵێکی تری کۆبوونەوەکە بوو کە چارەسەر و میکانیزمی پێویستی بۆ دانرا.

Copyright 2019 BMC TV. All right reserved

Designed and Developed by AVESTA GROUP